زانیاری نوێ لەبارەی کەوتنە خوارەوەی هێلیكۆپته‌ری سەرۆک کۆماری ئێران
(0) /
زایەڵە - مانگی سووری ئێرانی له‌بارەی کەوتنە خوارەوەی ھێلیکۆپتەری ئیبراھیم رەئیسی رایگه‌یاندووه، هیچ زانیارییه‌كمان له‌باره‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه و دۆخی سه‌رنشینانی نییه.
وه‌زیری ناوخۆی ئێران رایگه‌یاندووه، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن نه‌گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه بەھۆی خراپی کەشو ھەواوە.
ئاژانسی فارسی ئێرانیش له لایه‌ن خۆیه‌وه داوا له هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته ده‌كات، نزا بۆ ره‌ئیسی و سه‌رنشینانی هێلیكۆپته‌ره‌كه بكه‌ن.
هەروەها وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند تا ئێستا هیچ هەواڵێکی نوێ لەبارەی فرۆکەکەی سەرۆککۆمار رەئیسی نییە.
تێبينيێك بنێرە: