کاردانەوە و نیگەرانی لە ئاستی نێودەوڵەتی لەبارەی ڕووداوی هەلیکۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران
(0) /
زایەڵە - گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رايگەياند، ئەمریکا چاودێری ئەو راپۆرتانە دەکات کە باس لە ئەگەری نیشتنەوەی ئەستەمی هێلیکۆپتەرەکەی ئيبراهيم رەئيسی، سەرۆککۆماری ئێران و وەزيری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەکات.
هاوکات کۆشکی سپی رايگەياندووە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمريکا لە رووداوەکە ئاگادار کراوەتەوە و کۆتایی بە گەشتەکەی هێناوە و گەڕاوەتەوە کۆشکی سپی.
هەروەهائيلهام عەلییێڤ سەرۆککۆماری ئازەربايجان لە پۆستێکيدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاويکردەوە، نيگەرانين بەو هەواڵەی کە هێليکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران و وەزيری دەرەوە نيشتنەوەی بەپەلەی ئەنجامداوە، ئامادەين هەموو پشتيوانييەک پێشکەشبکەين.
راشيگەياند، ئەمڕۆ ديدارێکی دۆستانەمان هەبوو لەگەڵ ئيبراهيم رەئيسی، نزاکانمان لە خودای مەزن بۆ سەرۆک ئيبراهيم رەئيسی و شاندی ياوەريەتی.
گوتيشی، کۆماری ئازەربايجان وەک وڵاتێکی دراوسێ و دۆست، برايانە ئامادەيە هەمووجۆرە پشتيوانييەک پێشکەشبکات.
چارڵز میشێلی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپاش رايگەياندووە، بەدواداچوون بۆ ئەو راپۆرتانە دەکەین کە باس لە نیشتنەوەی بەپەلەی فڕۆکەکەی سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێران دەکەن.
لای خۆشیيەوە محەمەد شەهباز شەريف، سەرۆکوەزيرانی پاکستان نيگەرانی لە رووداوەکە دەربڕی و رايگەياند، نزا و هيوای ئێمە بۆ ئيبراهيم رەئيسی و خەڵکی ئێرانە.
تێبينيێك بنێرە: