بەهای 100 دۆلار دادەبەزێت بۆ 143 هەزار دینار
(0) /
زایەڵە ـ وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهای دۆلار دابەزینی زیاتر بەخۆوە دەبینێت و چاوەڕواندەكرێت بەهای 100 دۆلار داببەزێت بۆ 143 هەزار دینار ئەوەش دوای گرتنەبەری رێكارەكانی بانكی ناوەندیی عێراق.
جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، دابەزینی بەهای دۆلار پەیوەندیی بە رێكارەكانی بانكی ناوەندیی عێراقەوە هەیە و لە ئێستادا حەواڵەی دەرەكی 139 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك دەكەوێت و چاوەڕواندەكرێت بەهای دۆلار دابەزینی زیاتر بەخۆوە ببنێت.
وتیشی، پێشتر حەواڵەی دەرەكی كە دەكرا لە رێگای هەر بانكێكەوە بكرایە راستەوخۆ بەسترابووەوە بە بانكی ناوەندیی عێراقەوە، بەڵام ئێستا 7 بانك بەستراونەتەوە بە تۆڕی ناوەندیی جیهانەوە و ئەوەش وایكردووە پڕۆسەی حەواڵە خێراتربێت، جگەلەوەش دوای سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكاش خستنەڕووی دۆلار زیادیكردووە كە راستەوخۆ كاریگەریی لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار هەبووە و بەهای دۆلار جێگیربووە.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئێوارە ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو 100 دۆلار بە 145 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: