دڵنیایی بە جووتیارانی هەرێم دەدرێت
(0) /
زایەڵە - وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەغداد لێكتێگەیشتنی باش هەیە لەسەر ئەوەی هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق گەنمی جووتیارانی هەرێم وەربگیرێت.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، ئەمڕۆ سەدانی بەغدادمان كرد.
ئاماژە بەوەش دەكات، لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵ و تیمی هونەریی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق كۆبوونەوە و دواتر لەگەڵ لیژنەی 57 كۆبوونەوەیان تایبەت بە بڕیاردان لەسەر چۆنییەتی وەرگرتنی گەنم كردووە و گفتوگۆی لەسەر مافی جووتیارانی هەرێمی كوردستان كرا لە چوارچێوەی هەموو ئەو رێكارانەی كە ئەمساڵ گیراونەتەبەر بۆ سەلماندنی راستی و دروستی داتا و زانیارییەكانی جووتیارانی هەرێم، تاوەكو بەهەمان شێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەرهەمی گەنمەكەیان رادەستی سایلۆكان بكەن.
بێگەرد تاڵەبانی دەشڵێت، دوای گفتۆگۆیەكی زۆر لە نێوان هەردوولاماندا تارادەیەك لێكتێگەیشتن هەبوو، بەڵام تاوەكو ئێستا نەگەیشتووینەتە قۆناغی كۆتایی بڕیاردان لەسەر چۆنییەتی وەرگرتنی گەنم.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: