بەهیچ شێوەیەك هێرشنەكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر

(0) / / کردستان / زاەڵە کۆرمۆر کوردستان


May 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - قائیمقامی چەمچەماڵ ڕایگەیاند؛ بەهیچ شێوەیەك هێرشنەكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر.
 
قائیمقامی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك هێرشنەكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و تەنها تەنێك لە ئاسمانی ناوچەكە بینراوە و سیستمی ئاگاداركردنەوە لێدراوە.
 
رەمەك رەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ لە لێدوانێكدا راگەیاند، هیچ تەقینەوەیەك لە نزیك كێڵگەی غازی كۆرمۆر رووینەداوە و لە كاتژمێر 9:40 خولەكی ئەمشەو لە ئاسمانی ناوچەكە تەنێك بینراوە و زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدراوە.
 
وتیشی، "ئەو هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە باس لە هێرش و تەقینەوە لە ناوچەكە دەكرێت و هیچ هێرشێكیش نەكراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر".