نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین کرد

(0) / / اقتصادی / زایەڵە نرخی نەوت کوردستان


May 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٤ نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە دابەزین کرد.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە بڕی ٥٣ سەنت دابەزیوە کە دەکاتە ڕێژەی ٦٣% و بە ٨٣ دۆلار و ١٨ سەنتە، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٣ دۆلار و ٧١ مامەڵەی پێوەدەکرا.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش بۆ هەر بەرمیلێک بە ٧٨ دۆلار و ٧٨ سەنتە، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٩ دۆلار و ٣ سەنت بوو. 

بڕیارە ڕۆژی ١ی حوزەیران ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و لقەکانی کە بە ئۆپێک پلەس ناسراوە کۆببنەوە، بۆ بڕیاردان لەسەر سیاسەتی بەرهەمهێنان.