ڕێکەوتنی درێژخایەنی WTA لەگەڵ عەرەبستان ڕاگەیندرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش عەرەبستان


May 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ئەنجومەنی تێنیسی پرۆفشناڵی خانمانی جیهان WTA ڕێکەوتنامەیەکی درێژخایەنی لەگەڵ سندووقی سەرمایەگوزاری گشتی عەرەبستان PIP واژۆ کردووە.
 
ڕێکخراوەی WTA هەر وەکوو ئەنجومەنی تێنیسی پرۆفشناڵی پیاوانی جیهان ATP هەواڵی لە هاوکاری چەندین ساڵەی خۆی لەگەڵ سندووقی سەرمایەگوزاری گشتی عەرەبستانی سعوودی داوە. PIF لەم کاتەوەلا وەکوو یەکەمین پاڵپشت بۆ ڕێنکینگی جیهانی خانمان دێتە ئەژمار و کار دەکات.
 
مارینا ئستۆرتی، بەرپرسی گشتی WTA venturee گوتی: ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە لە PIF وەکوو هاوبەشی جیهانیWTA  و یەکەم هاوبەشی فەرمی ڕێنکینگی WTA نێو دەبەین و پێشوازی لەم کارە گرنگە دەکەین و زۆریش چاوەڕوانی سەفەرکردنی یاریزانە لێهاتووەکانی خۆمانین بۆ عەرەبستانی سعوودی لەم وەرزەی کە تێداین و بەردەوام لەسەر گەشەی وەرزش کار دەکەین.
 
لە شێوەی ئەم هاوکارییە پێشتر لە مانگی فێڤرییەی 2024دا لە لایەن ئەنجومەنی پروفشناڵی تێنیسی پیاوانی جیهان (ATP) ڕاگەیندرابوو.
 
کەژاڵ حەمیدی