ڕابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران، نوێژی مردوو لەسەر ئیبراهیم رەئیسی و هاوەڵەکانی دەکات

(0) / / ایران / زایەڵە ڕابەر کوردستان ئێران ڕەئیسی


May 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

 زایەڵە – ئایەتوڵڵا سەید عولی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران نوێژی لە سەر تەرمی شەهید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوەڵەکانی خوێند.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە زانکۆی تاران نوێژی لە سەر تەرمی شەهیدانی ڕووداوی داکەوتنی کۆپتەری سەرۆک کۆمار ، خوێند.

سەدان هەزار کەس لە خەڵکی تاران و بەرپرسانی ئیداری و سەربازی ئێران بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی نوێژخوێندن و بەڕێکرانی تەرمی شەهیدان کرد.

چەندین شاندی باڵای بیانی بە نوێنەرایەتی لە وڵاتانی جیهان بەشدارییان لەم ڕێوەسمە لە تاران کرد.