پارڕاکردنی پاڵەوانێتی جیهان/ خاتوو سەفەرزادە وێڕای ڕیکورد شکێنی، پلەی پاڵەوانێتیشی بەدەست هێناوە.
(0) /
زایەڵە ـــ خاتوو هاجر سەفەرزادە توانیویەتی نیشانی زێڕی پێشبڕکێیەکانی پارڕاکردنی پاڵەوانێتی جیهان بەدەست بهێنێت.
لە ڕۆژی پێنجمی پێشبڕکێیەکانی پارڕاکردنی پاڵەوانێتی جیهان، پێشبڕکێیەکانی فیناڵی ڕاکردنی 400 مەتری خانمان لە پولی T12دا و لە وڵاتی ژاپۆن بەڕێوەدەچێت.
لە پێشبڕکێیانەدا خاتوو هاجەر سەفەرزادە خانمە وەرزشوانی ئێرانی کەوا لە یارییەکانی پارئاسیایی هانگژۆدا نیشانی زێڕی بەدەست هێنابوو، بە تۆمارکردنی کاتی 57.56 چرکەسات وێڕای شکاندنی ڕیکوردی ئاسیا، بوو بە خاوەن نیشانی زێڕیش. ئەم نیشانە وەکوو دووهەمین نیشانی زێڕی کاروانی ئێران لەو پێشبڕکێیانەدا دێتە ئەژمار.
کاروانی ئێران پێشتر توانیبووی یەک نیشانی زێڕ لە لایەن ئەمیر حوسەینی عەلی پوور و یەک نیشانی زێو لە لایەن هاشمییە موتەقییان و 3 بۆڕۆنز لە لایەن عەلیڕەزای موختاری و سامانی پاکباز و مێهدی ئەولاد بەدەست بهێنێت.
تێبينيێك بنێرە: