بەشداریی وەفدی هەرێمی کوردستان لە پرسەی سەرۆککۆماری ئێران و هاوەڵەکانی
(0) /
زایەڵە - نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگرەکانیان لەگەڵ وەزیری نێوخۆ، لە تاران بەشداریی پرسەی ئیبراهیم رەئیسی و هاوەڵەکانیان کرد
شاندە باڵاکەی هه‌رێمى كوردستان له نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌يد قادر، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زيرى ناوخۆ، پێك دێت.
لەلایەکی دیکەوەش شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی بۆ بەشداری کردن لە رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی و یاوەرەکانی گەیشتوونەتە تاران کە پێکهاتوون لە سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی حکوومەتی عێراق و بەشێک لە پارێزگارەکان.
تێبينيێك بنێرە: