وه‌زاره‌تی دارایی عێراق: هەرێم هیچ داهاتێکی نانەوتی نەناردووە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دارایی داهاتی نانەوتی


May 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی دارایی عێراق لە نووسراوێکی فەرمیدا بە حکومەتى كاربەڕێكەری هەرێمی ڕاگەیاندووە كە، تائێستا داهاتی ناوخۆ ڕادەست نەکراوە.
بە گوێرەی نووسراوێك كە واژۆى تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی لەسەرە و تێیدا هاتووە، حکومەتى هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک ئاگاداریکردووین 50%ـى داهاتی نانەوتی مانگەکانی شوبات و ئاداری خستووەتە سەر هەژماری خەزێنەی عێراق. لەدوای پشکنینی هەژمارەکانمان لە بانک دەرکەوتووە حکومەتى هەرێمی کوردستان هیچ بڕە پارەیەکی نەخستووەتە ناو هەژمارەکە و هەژمارەکە سفرە.
ئەوەش خراوەتەڕوو هێشتا حکومەتى هەرێمی کوردستان باسی داهاتی نانەوتی مانگی کانوونی دووەمی نەکردووە و ئەوەش کارێکی نایاساییە.
کامەران کەریم