فیدراسیۆنی جیهانی تیرهاوێشتن پرسە و سەرخۆشی خۆی لەمەڕ شەهیدبوونی سەرۆککۆماری ئێران ڕاگەیاند
(0) /
زایەڵە ـــ سکێرتێری گشتی فیدراسیۆنی جیهانی تیرهاوێشتن لە پیامێکدا پرسە و سەرخۆشی خۆی لەمەڕ شەهیدبوونی سەرۆککۆماری ئێران سەید ئیبراهیمی ڕەئیسی ڕاگەیاند.
تام دیلن سکێرتێری گشتی فیدراسیۆنی جیهانی تیرهاوێشتن بە کەوان لە پەیامێکدا پرسە و سەرخۆشی خۆی لەمەڕ ڕووداوی کەوتنەخوارەکی کۆپترەکەی سەرۆککۆماری ئێران و وەفدی یاوەری ڕاگەیاند و هاوخەمی و سۆزی خۆی بۆ خەڵکی ئێران دەربڕی.
دەقی پەیامەکە بەم شێوازەیە:
سەرۆکی بەڕێزی فیدراسیۆنی تیرهاوێشتن بە کەوان
بە بۆنەی مەرگی لە ناکاو خەمینی سەید ئیبراهیمی ڕەئیسی، سەرۆککۆماری، کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ وەفدی یاوەری لە لایەن فیدراسیۆنی جیهانییەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان بۆ ئێوە فیدراسیۆنی تیرهاوێشتنی ئێران و هەروەها کۆمەڵگای وەرزشی ئێران ڕادەگەینین
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: