ساڵی 2020 چوار ترلیۆن دینار مۆڵەتی هاوردە و ١٧٦ مۆڵەتی هەناردە لە هەرێمی کوردستان دراوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەرێمی کوردستان هەولێر هاوردە ناردنکاران


Jan 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر ئاماری ساڵی ڕابردوی بڵاوکردەوە بەوەی زیاتر لە چوار ترلیۆن دینار مۆڵەتی هاوردە و ١٧٦ مۆڵەتی هەناردەش دراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گوێرەی ئامارەکە شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند بەگشتی لە کوردستان ٣٠٢٢٣ کۆمپانیا هەیە کە ٣٣١٤ یان بیانین و ٢٦٩٠٦ کۆمپانیا ناوخۆییە سەرەڕای قەیرانی دارایی ٨١٣ کۆمپانیا دامەزراوە.
سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان هەر لە ٢٠٢٠ دا مۆڵەت بە دامەزراندنی ١٦٤ کارگە دراوە و بە گشتی ٣٨٥١ کارگە لە کوردستاندا مۆڵەتیان وەرگرتووە و ٢٤١١٤ هەلی کاریان ڕخساندووە.
ئەوەشی خستەڕوو کە ساڵی ڕابردوو بە بڕی زیاتر لە چوار ترلیۆن دینار مۆڵەتی هاوردە دراوە و توانراوە ترێ و هەنار و گوێز و هەنگوین و نانی تیری و ئاوی کانزایی و ڕۆنی ئۆتومبێل و چەند بەرهەمێکی تریش هەناردەکراوە.
سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان ئەوەشی ئاشکراکرد  بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لەبوارەکانی پیشازی خۆراک و کشتوکاڵ وگەشت و گوزار ٧٤ مۆڵەت دراوە بۆ وەبەرهێنان و بەپێی پلانی دەساڵەش تا ٢٠٣٠ بڕیارە ١٠٥٥ پڕۆژە جێبەجێبکرێت کە ٤٦١ پڕۆژەیان لە بواری پیشەسازی و پیشەسازی خۆراکە.
کۆتایی/.