کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: هەموو ئامادەکارییەکانی بۆهەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تەواو بوون
(0) /
زایەڵە - دوای ئەوەی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە دواخرا، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاشکرای کرد، کە هەمو ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان تەواوکردوە، چاوەڕێی وادەی نوێن کە دیاری دەکرێت.
حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق به رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی راگه‌یاند، درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بە هەماهەنگی نێوان حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێم و كۆمسیۆن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی تانە لە بڕگەی دوەمی سیستمی تۆمارکردن دەدات، لایەنە نوێیەکان دەرفەتیان دەبێت بۆ خۆتۆماركردن تا له‌رێگه‌یه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن.
تێبينيێك بنێرە: