حاجیانی هەرێم وەک حاجیانی عێراق دەتوانن بری 3,000$ بەنرخی 1,300 دینار وەربگرن

(0) / / کردستان / زایەڵە دینار


May 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دارا سێکانیانی ڕایگەیاند، حاجیانی هەرێمی کوردستان وەک حاجیانی عێراق دەتوانن بری 3,000$ بەنرخی (1,300)دینار وەربگرن لە  بانکەکانی رەشید ، ڕافیدەین.

دوای ئەوەی دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،ماوەی چەند ڕۆژێکە لە پەیوەندیداین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ( دەستەی باڵای حەج و عەمرە ) ی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بۆ ئەوەی حاجیانی کوردستان وەک سەرجەم حاجیانی عێراق سوودمەندبن لە گۆڕینەوەی دراوی عێراقی بە دۆلاری ئەمریکی کە بۆ هەر حاجبەک بڕی( ٣٠٠٠) دۆلار واتە (٣٠ ) وەرەقە دۆلار بە نرخی فەرمی.

وتیشی، لە لایەن دەستەی باڵای حەج و عەمرەی حکومەتی عێراقی فیدراڵەوە پێیان ڕاگەیاندم کە حاجیانی کوردستانیش دەتوانن سوود مەندبن لە گۆڕینەوەی دراو بەڵام بە هۆی ئەوەی دەستەی باڵای حەج و عەمرەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ لە گەڵ بانکەکانی (رەشید ، ڕافیدەین ) هەماهەنگیان هەیە وە لەلایەن ئەوانەوە بارکۆدیان بۆ دیاریکراوە پێویستە لەو بانکانەدابێت ئەگەرچی لقی ئەو بانکانە لە هەرێم نیە بەڵام حاجیان دەتوانن لە بانگەکانی سنوری دەسەڵاتی حکومەتی عێراقی فیدراڵ سوود مەندبن ئەگەرچی ئێستا جیاوازی نرخی دۆلار لەگەڵ نرخی فەرمیدا وەک جاران زۆرنیە .

ئەوەشی خستەڕوو، ئەبێت حاجیانی بەڕێز بارکۆدیان پێبێت ناو زانیاریان لە و بارکۆدەدا هەیە وە  بەڵگەکانی سەفەری حەجیان پێبت تائێستا بارکۆدی ئەو حاجیانە نێردراوە کە بە ڕێگای وشکانی گەشتی حەج ئەنجام دەدەن لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستیمان بۆ هەمووان.

کامەران کەریم