پرۆژەی پردی نوێی دەربەندی رانیە کرایەوە

(0) / / کردستان / ڕوانگە کوردستان ڕانیە مەسرور بارزانی


May 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لە رێورەسمێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەچوو پردی نوێی رانیە بەرووی هاوڵاتییاندا کرایەوە.

دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە وتارێکدا کە لە رێورەسمی کردنەوەی پردی نوێی دەربەندی رانیە پێشکەشیکرد رایگەیاند، سەرەڕای کارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان و جوتیاران و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان، لەڕووی ئابووری وگەشتیارییشەوە بایەخی گەورەی هەیە، ناوچەکانی دەڤەری مەرگە بە پشدەر و بیتوێنەوە دەبەستێتەوە.

پردی نوێی دەربەندی رانیە درێژییەکەی 420 مەترە و بەرزییەکەی 21 مەترە و پانییەکەی 15 مەترە، بەگوژمەی 12 ملیار و 416 ملیۆن و 378 هەزار دینار دروستکراوە.

کامەران کەریم