بەشێکی شەقامی مەلیک مەحمود، نزیک نەخۆشخانەی هەرێم بەربەست دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی کوردستان


May 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئەمڕۆ سێ شەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، یوتێرنی بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود و بەشێک لە شەقامی ناوبراو لە هەمان شوێندا بەربەست دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو شەقامە بە مەبەستی تێکەڵەڕێژکردن و قیرتاوکردنی شەقامەکە لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی یەکتربڕی ئارامدا بەربەست دەکرێت، بۆیە شۆفێران دەتوانن رێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن.

کامەران کەریم