سوتانی گەراجێک لە هەولێر؛ سوتانی ١٧ بارهەڵگر  و بریندار بوونی کەسێک

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر گەراج ئاگر


May 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - درەنگانی شەوی رابردوو ئاگرێکی گەورە لە گەراجێکی تانکەری سوتەمەنی لەسەر رێگای گوێڕ- هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە ١٧ تانکەر سوتان و کەسێکیش بریندار بوو.
ئاگرەکە نزیکی کاتژمێر دووی شەو کەوتووەتەوە و سەرەتا پوش و پاوانی نزیک لە گەراجێکی تانکەری سوتەمەنی گڕی گرتووە و دواتر تەشەنەی کردووە و بەهۆیەوە ١٧ تانکەری گەراجەکە ئاگرییان گرتووە.
 ١٥ تیمی بەرگری شارستانی هەولێر و سنووری گوێڕ رۆشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و پاش دوو کاتژمێر توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. وتیشی، بەهۆی ئاگرەکەوە کەسێک بریندار بووە.