گوندەکانی ناوچەی تاوگۆزی (کانی ژەنان - گەڕاو - لاوران) گرفتی هاتوچۆیان هەیە
(0) /
زایەڵە ـ حەکیم فەتاح مارف ئەنجومەنی گوندی کانی ژەنان بەزایەڵەی ووت: گوندەکانی ناوچەی تاوگۆزی کە پێشتر لەڕووی ئیدارییەوە سەربەقەزای دەربەندیخان بوون ئێستا خراونەتەسەر پاریزگای هەڵەبجە. هاوڵاتیانی ئەو گوندانە بەدەست نەبونی خزمەتگوزاری و خراپی و تێکچونی ڕێگاوبانەکانی دەنالێن و ڕۆژانە توشی هەزار گرفت دەبن وزۆرکات ڕێگای هاتوچۆکردن لەنیوان ئەو گوندانە نامێنێت.
وتیشی: بە هۆی خراپی رێگاکەو بوونی چەمی زمکان ونەبونی پردی پەڕینەوە کە رۆژانە جەندین سەیارە توشی چەقین دەبن و زەرەرو زیانی زۆر بەر ئەو سەیارانە و هاوڵاتیان دەکەوێت بۆیە داواکارین لە حکومەت و لایەنی پەیوەندی دار پێش ئەوەی ڕووداوی نەخوازراو (خنکان و ژێر ئاو کەوتنی سەیارە )ڕووبدات بەزووی بینە سەر خەت ئەوڕێگایانە نوژەن بکەنەوەو پردێک ببەستن لەسەر چەنی زمکان چارەسەری ئەو گرفتانەمان بۆ بکەن بۆ ئەوەی هیج کەسێک و لایەنێک توشی زەرەرو زیان نەبێت.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: