مەسرور بارزانی بۆ وەزارەتەکان: لەکاتی خۆیدا و بێ کەموکورتی لیستی مووچە بۆ حکومەتی فیدراڵی بنێرن
(0) /
زایەڵە ـ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنەکەدا جەختی کردەوە : پێویستە لیستی مووچەخۆران و تەرازووی پێداچوونەوەی داهات و خەرجی هەرێم بێ کەموکورتی و لە کاتی خۆیدا، رەوانەی حکومەتی فیدراڵ بکرێ.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی خستەڕوو، دەڵێ سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەکەدا جەختی کردووەتەوە لەوەی : پێویستە سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوام بن لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بۆ خەرجکردنی مووچەی هەرێم.
مەسرور بارزانی هەروەها رایگەیاندووە لە بەرامبەر ئەم کارەی وەزارەتەکان، پێویستە ''حکومەتی فیدراڵی بەرپرسیاریێتی دەستووریی خۆی بۆ ناردنی بەشی بودجەی هەرێم بەجێبگەیەنێت و چیتر مووچەخۆرانی هەرێم لە دڵەڕاوکێدا نەبن.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: