محەمەد شەیاع سودانى، پێشوازی لە مەسرور بارزانی دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە سودانی بارزانی


May 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند:  سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانى، پێشوازی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکی  کەوێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە هاتووە: سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانى، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق.
باس لەوەشکراوە: لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی عێراق کرا و گفتوگۆیان لەسەر ژمارەیەک دۆسیە و بابەت کرد لەسەر ئاستی نیشتمانی و ئەو ڕێوشوێنانەی حکومەت کە لە بوارەکانی خزمەتگوزاری و ئابووریدا گیراونەتەبەر، بەمەبەستی بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام کە کاریگەرییەکانی ڕەنگدانەوەی لەسەر دۆخی هاوڵاتیان دەبێت لە سەرانسەری عێراق.
لەڕاگەیەنراوەکە ئەوەش خراوەتەڕوو: هەروەها لە دیدارەکەدا تاوتوێی دۆسیە هاوبەشەکان کرا و جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکان و وتوێژی بنیاتنەر کردەوە، بە ئامانجی چارەسەرکردنیان بەگوێرەی یاسا و بڕگەکانی دەستوور بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.
کامەران کەریم