ئایەتوڵڵا خامنەیی: بەرخۆدان شوناسی ناوازەی سووریایە و دەبێ بپارێزرێت

(0) / / سوریه / زایەڵە ئایەتوڵڵا خامنەیی ئێران سووریا بەشار ئەسەد


May 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، (پێنجشەممە) لە میانەی دیدار لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا و شاندی یاوەری جەختیان لە چەند بابەتی گرنگ کردەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: خۆڕاگریی شوناسی ناوازەی سووریایە و پێگەی تایبەتی سوریا لە ناوچەکەشدا دەگەرێتەوە بۆ ئەم ناسنامەیە و ئەم تایبەتمەندییە گرنگە دەبێت بپارێزرێت بۆ ئەوەی بمێنێتەوە.

ڕێبەری ئێران بە دەسخۆشی لە هاتنی بەشار ئەسەد بۆ تاران بە مەبەستی دەربڕینی سەرەخۆشی بە گەلی ئێران، ئاماژەی دایە سەر ڕۆڵی بەرچاوی بەڕێز ڕەئیسی لە تۆکمە کردنەوەی پەیوەندی ئێران و سوریا و زیادیان کرد: بەڕێز ئەمیرعەبدوڵڵاهیانیش لەو بارەوە روانگەی تایبەتی هەبوو.

ئایەتوڵڵا خامنەیی، پەیوەندی ئێران و سوریایان لەبەر ئەوەی کە دوو وڵاتەکە ئەرکانەکانی بەرخۆدانن، گرنگ وەسف کرد و وتیان: شوناسی ناوازەی سووریا کە هەمان بەرخۆدانە لە سەردەمی خوالێخۆشبوو حافز ئەسەدەوە و بە دامەزرانی بەرەی بەرخۆدان و خۆڕاگری پێک هات و ئەو شوناسە بەردەوام یارمەتیدەری یەکگرتوویی گەلی سوریا بووە.

ناوبراو بە جەخت لەسەر پاراستنی ئەو شوناسە وتیان: ڕۆژاواییەکان و شوێن کەوتەکانی لە ناوچەکە دەیانەویست بە شەڕێک کە لە دژی سوریا خستوویانەتە ڕێ، سیستەمی سیاسی ئەو وڵاتە بڕوخێنن و سوریا لە هاوکێشەکانی ناوچەکە وەلابنێن بەڵام نەیانتوانی و ئێستا دەیانەوێت بە شێوەی دیکە و لەوانە بەڵێنگەلێک کە هیچکات کردەیی ناکەنەوە، سوریا لە هاوکێشەکانی ناوچەکە وەلابنێن.

ڕێبەری ئێران بە دەسخۆشی لە خۆڕاگری قایمی بەشار ئەسەد جەختیان کرد: هەمووان ئەبێ خاڵی بەهێزی سوریا واتا بەرخۆدانیان لە بەرچاو ببێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەیان دایە سەر گوشاری سیاسی و ئابووری ئەمریکا و ئەوروپا لەسەر ئێران و سوریا و وتیان: ئەبێ بە بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکاری و ڕێکوپێک کردنیان، لەو دۆخە بپەڕینەوە.

هەروەها بە ئاماژە بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕەئیسی بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانی ئێران و سوریا لە بواری جیاواز، وتیان: ئێستاش بەڕێز موخبێر، هەمان ڕوانگە درێژە دەدات و هیوادارین هەموو کاروبارەکان بە باشترین شێوە بچێتە پێشەوە.

ناوبراو وتیشیان کە هەندێک وڵاتانی ناوچەکە هەمبەر پرسی فەلەستین کەمتەرخەمن بەڵام هەندێک وڵات باش کردەوەیان نواند.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ڕوانگەی ئێران بە داهاتوو، ئەرێنی و ڕوونە، وتیان: هیوادارین هەمووان بتوانن ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و داهاتوو ڕوونە.