وەزیری وەرزشی ئێران ڕێز لە خانمانی وەرزشوانی وڵات و بەشداربووی ئۆڵۆمپیک و پارئۆڵۆمپیک دەگرێت

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزشوان ئێران


May 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران ڕێزی لە خانمە وەرزشوانانی ئێرانی بە تایبەت ئەوانەی کە بڕیارە بەشداری ئۆڵۆمپیک و پار ئۆڵۆمپیک بکەن گرتووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵنێری وەزارەتی وەرزش و لاوان، ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە خانمانی وەرزشوانی ئێرانی بەتایبەت ئەوانەی ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیک و پارئۆڵۆمپیکی 2024یان وەرگرتووە بە ئامادەبوونی کیومەرسی هاشمی لە شوێنی وەزارەتی وەرزشی لاوان بەڕێوەچوو.

ئەو ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی مەحموودی خوسرەوی وەفا سەرۆکی لێژنەی پارئۆڵۆمپیک و غەفووری کارگەری سەرۆکی لێژنەی نەتەوەیی پارئۆڵۆمپیک، ئەسبەقیان جێگری گەشەی وەرزشی پرۆفشناڵ و پاڵەوانێتی و عەلیڕەزا پەسەندیدە سکێرتێری گشتی وەزارەتی وەرزش بەڕێوەچوو.

کەژاڵ حەمیدی