سودانی زانیاری نەبیستراو لەبارەی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات
(0) /
زایەڵە - بەغداد نەوتی هەرێمی رانەگرتووە, كۆمپانیا نەوتیەكان هەناردەكردنیان راگرتووە.
محەمەد شیاع سودانی, سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بێگومان راگیرانی نەوتی عێراقیی دەرهێنراو لە كێڵگەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق, زیان بە عێراق دەگەیەنێت, لایەنی كەم هەناردەكردنی نەوت سودی دەبێت لە پێشخستنی پلانەكانی گەشە لە پارێزگاكانی هەرێم و كۆی ئابوری عێراق بەهێزدەكات.
دەستپێشخەریمان كردووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و دەرچەی یاسایی, بەڵام پرسەكە پەیوەستە بە پابەندبوون بە یاسا, چونكە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی مەرجی پابەندبونی دیاریكردووە بە حسابكردنی تێچوی بەرمیلی نەوت لە تەواوی كێڵگەكان, بەوەی دەبێت لەچوارچێوەی تێكڕای نیشتمانیدابێت بۆ تێچوی بەرهەمهێنان كە لە سنوری (8) دۆلارە بۆ بەرمیلێك, وەك ئەوەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی رایگەیاندووە.
وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێمی كوردستان و بەگوێرەی گرێبەستە واژوكراوەكانی لەگەڵ كۆمپانیاكان, تێچوی بەرهەمهێنانی یەك بەرمیل نەوتی بە سنوری (26) دۆلارحسابكردووە, پێشنازمان كردووە یان یاسای بودجە هەموار بكرێتەوە یان رێككەوتن و گرێبەستەكان لەگەڵ كۆمپانیاكان هەموار بكرێنەوە.
لەم روانگەیەوە كۆمپانیاكان بەرهەمهێنانیان راگرت, حكومەتی فیدراڵی رێگری لێنەكردون, لەچاوەڕوانی چارەسەرداین, كۆمپانیاكان رەتیانكردووەتەوە گرێبەستەكانیان هەمواربكرێتەوە, لەكاتێكدا حكومەتی هەرێم رازیبووە, بەهۆی ئەو هۆكارانەوە پێویستمان بە كاری زیاترە بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەكی یاسایی, لەچوارچێوەی مافەكانی عێراق و گەلەكەی و سامانەكانی.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: