1 / 10
2 / 10
3 / 10
4 / 10
5 / 10
6 / 10
7 / 10
8 / 10
9 / 10
10 / 10

(0) / / فرهنگی / زایەڵە کوردستان فەرهەنکی


Jun 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لەمۆزەخانەی "ئەمنەسوورەكە" لە سلێمانی پێشانگەی شێوەكاریی تایبەتی هونەرمەند "ئاكۆ غەریب"ـی بەسەركردەوە.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان دوای بینینی تابلۆ هەمەجۆرە هونەرییەكانی هونەرمەند وپێشمەرگەی دێرین "ئاكۆ غەریب"، وێڕای پیرۆزبایی لە كردنەوەی پێشانگەكە، دەستخۆشی لە هونەرمەند كرد، لە پای نەخشاندنی تابلۆ هونەرییە سەرنجڕاكێشانی، كە بەشێكی زۆریان تایبەت بوون بە گێڕانەوەی مێژووی كوردستان.

هونەرمەند ئاكۆ غەریب، شێوەكارێكی ناسراوی كوردە و وێڕای كردنەوەی چەندین پێشانگەی تایبەت و بەشداریكردنی لە چەندین پێشانگە، ڕۆژی 21ی ئایاری 2024، گەورەترین پێشانگەی شێوەكاری بۆ تابلۆ هونەرییەكانی لە مۆزەخانەی ئەمنە سوورەكە كردەوە.
بڕیارە پێشانگەكە تا 12ی حوزەیرانی 2024 بەردەوام بێت و تێیدا 451 تابلۆی هونەری نمایش كراون.
تابلۆكان بەرهەمی زیاتر لە 40 ساڵ كار و كۆششی هونەریی هونەرمەندن.
لە بەكارهێنانی تەكنیك و ڕەنگ و گۆشەدا،هونەرمەند بە دیدگایەكی كوردستانییەوە، تابلۆكانی كێشاون و فیگەرە دیارەكانی هەڵكەوتووی مێژوو و كولتووری كوردی لە بۆتەی تابلۆكانیدا بەرجەستە كردووە.
ئاكۆ غەریب، یەكێكە لەو هونەرمەندانەی توانیویەتی بە بەكارهێنانی ڕەنگەكانی سروشتی كوردستان تایبەتمەندیی بە زۆرێك لە بەرهەمەكانی بدات.
بەشێك لە داستان و ڕووداوە سیاسییەمێژووییەكانی ڕابردووی كوردستانی وەك شەڕی بەردەركی سەرا، شەڕی بەردەقارەمان، دوازدەسوارەی مەریوان و چەندین داستانی دیكەی لە چوارچێوەی تابلۆی زەیتیدا نەخشاندوون، كە بەشێك لە ڕووداوەكان یەكەمجارە لە بۆتەی تابلۆی هونەریدا بنەخشێندرێن.

بەشێكی دیكەی بەرهەمەكانی هونەرمەند، تایبەتە بە پۆرترێتی كەسایەتییە هەڵكەوتووەكانی كورد لە شاعیر و نووسەر و سیاسەتمەداران و ژنانی ناوداری كورد.
کامەران کەریم