پێدانی بەشەخۆراكی مانگانە راگیرا
(0) /
زایەڵە ـ پێدانی بەشەخۆراكی مانگانە بە بریكارەكانی خۆراك بەهۆی نەكردنەوەی هەژماری بانكی و دروست نەكردنی ڤیزە راگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەشەخۆراكی هەولێر لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوە كردوە، ئاگاداری سەرجەم بریكارەكانی خۆراك دەكەینەوە، ئەو بریكارانەی كە تا ئێستە مامەڵەی دروستكردنی (ڤیزە كارت)ی بانكی "مصرف الجنوب الاسلامی "یان نەكردووە، بە زووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكەن، چونكە بە بڕیاری بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی عێراقی، هەر بریكارێك مامەڵەی دروستكردنی ڤیزە كارتی نەكردبێت، بەشەخۆراكی سەبەتەی چوار واتا بەشەخۆراكی ئەم مانگەی بۆ ناچێت.
باس لەوەش كراوە، ئەو بریكارانەی كە مامەڵەی بانك "مصرف الجنوب الاسلامی"یان كردووە، بەڵام تا ئێستە [ ڤیزە كارت]یان دەرنەچووە یاخود تەواو نەبووە، دەتوانن سەردانی هۆبەی بانكی (جنوب الاسلامی) بكەن لە ناو بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی كەلوپەلی خۆراك، وەسڵێكیان پێ دەدرێت بۆ ئەوەی بتوانن پارەكە بە "ڤیزە كارت" بدەنە فەرمانبەرانی هۆبەی ( خەزنە / صندوق ) .
ئەوەش لە كاتێكدایە بەشێك لە بریكارەكانی خۆراك، تا ئێستە نەیانتوانیوە سوودمەندبن لە وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە و بەسەر هاووڵاتییانی دابەشی بكەن بەهۆی نەبووی ڤیزە كارت.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: