لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 400 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر تۆمارکراوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاگرکەوتنەوە کوردستان هەولێر


Jun 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 400 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر تۆمارکراوە و زۆربەشیان سووتانی خانوو بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماری ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە 407 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە.
ئەوەشی خستەروو، 156 ڕووداوی سووتانی ماڵ، 94ی سووتانی ئۆتۆمبێل بوون و زۆرترین ئاگریش لە مانگی چواردا کەوتووەتەوە.
بە پێی ئامارەکە، ئەمساڵ 33 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە مارکێت، دوکان و پێشانگەکان و 31 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەش لە خاشاک و تایە ڕوویانداوە.
کامەران کەریم