ناسنامەی ئەو کچەی تەرمەکەی لە نزیک پارکی ئازادیی دۆزرایەوە ئاشکراکرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی کوردستان سلێمانی ژن کوژی


Jun 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕائید سەرکەوت محەممەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاند، ئەو تەرمەی دۆزرایەوە، ژنێکی گەنجی کوردی تەمەن ٢٠ ساڵە و دەرچووی پەیمانگایە و دانیشتووی گەڕەکی مامۆستایانی شاری سلێمانین.

لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکە ئەوەی ئاشکرا کرد، کە بنەماڵەکەی ڕایانگەیاندووە کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێک نییە، بەڵام ڕەنگە کچەکەیان لە دوای خۆی نووسراوێک، شتێکی جێ هێشتبێت، کە بڕیارە پاش تەواوبوونی مەراسیمی پرسەکەی کەیسەکە ببەنە بەردەم دادگا.

ڕۆژی ١ـی ئەم مانگە، تەرمی ژنێکی گەنج لە نزیک پارکی ئازادیی دۆزرایەوە، کە بەشێوەیەکی گوماناویی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

کامەران کەریم