کێبەرکێ نێوان ئیستیقلال و پێرسپۆلیس بە ئەنجامی یەکسانی2-2 کۆتایی هات

(0) / / ورزش / ئیستیقلال پێرسپۆلیس یاری تاران وەرزش


Jan 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەنجامی یاری ئەمڕۆی هەردوو یانەی ئیستیقلال و پێرسپۆلیس بە یەکسانی و ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات.

بە پێی هەواڵی زایەڵە، ئەمڕۆ دووشەمە کاژێر 16:05، دێربیی تارانی پایتەختی ئێران، بە بەشداری هەردوو یانەی ئیستیقلال و پێرسپۆلیس بەڕێوە چوو.

لەم یارییە وریا غەفوری یاریزانی کوردی سنەیی لە ڕیزی یانەی ئیستیقلال یاری کرد و هەردوو یانەکە توانیان دوو گوڵ بەرانبەر یەکتری تۆمار بکەن و ئەنجامی 94ەمین دێربی تاران،  بە یەکسانی 2-2 کۆتایی هات.

یەکەم گوڵی یارییەکە لە لایەن ئەرسەلان موتەهەری یاریزانی ئیستیقلال و لە خولەکی دووهەمی یارییەکە و دووهەم گوڵ لە لایەن مەهدی عەبدی یاریزانی پێرسپۆلیس و لە خولەکی 50 تۆمار  کرا.

سێهەم گوڵ لە خولەکی 66 و لە لایەن پێرسپۆلیس لێدرا بەڵام ئیستیقلال توانی لە خولەکی 92 و لە دوایین ساتەکانی یارییەکە دوایین گوڵ تۆمار بکات و یارییەکە بە یەکسانی بباتە سەر.