وەزارەتی کۆچی عێراق: هەولێر و دهۆک بە هۆکاری سیاسی هاوکارنین لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، هەولێر و دهۆك لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدى خۆیان هاوکارییان ناکەن، هۆکارەکەشی سیاسییە.
سامر مەشهور بەڕێوەبەرى بەشى پارێزگاکانى هەرێم لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، نیگەرانن لە هاوكارینەكردنی هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك بۆ جێبەجێكردنی پلانی نیشتمانی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدى خۆیان لەمساڵدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گەڕانەوەی ئاوارەکان لەو دوو پارێزگایە بەراورد بە پارێزگای سلێمانی كەمە.
راشیگەیاندووە، تیمی گەڕۆكی وەزارەتەكەیان سەردانی ناوچەكانی كردووە و جەختی لە سەقامگیری بارودۆخى ئەمنی كردووەتەوە، بەو هۆیەشەوە بەشێکى زۆر لە ئاوارەکان گەڕاونەتەوە، بەتایبەت لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى.
ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە تاکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ئاوارەکان بگەڕێنەوە بۆ شوێنى خۆیان و سەرجەم کامپەکان لە هەرێمى کوردستان دابخرێن.
تێبينيێك بنێرە: