سایلۆی سلێمانی: هیچ بڕە گەنمێک لەجوتیاران وەرنەگیراوە
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تا ئێستا هیچ بڕە گەنمێک لە جوتیاران وەرنەگیراوە و چاوەڕوانی نوسراوی وەزارەتی کشتوکاڵن.
نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی بەزایەڵەی راگەیاند، تا ئێستا نازاندرێت رێژەی وەرگرتنی گەنم چەندێکە، بەڵام بە کۆی گشتیی 40%ی کۆی گشتیی گەنم وەردەگیرێت کە بۆ هەرێمی کوردستان دەکاتە، 282 هەزار و 660 تۆن.
وتیشی، وەرگرتنی گەنم بەهەمان نرخی ساڵی رابردوو دەبێت بۆ هەر تەنێک 880 هەزار دەدرێت و، هاوکات گەنمی پلە یەک و پلە دوو وەردەگیرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: