بەربەستە سیاسیەکانی پێش هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان نەماون
(0) /
زایەڵە - ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز لە پهرلهمانی عێراق رایگهیاند" بەربەستە سیاسیەکانی پێش هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان نەماون بە ئەگەرێکی زۆر دوای ڕۆژانی جەژنی قوربان هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەو".
سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پهرلهمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە" دەنگدراوە لەسەر ئەوەی بڕی دو تریلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینار تەرناخکراوە بۆ کەرتی نەوتی لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژانەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل، گرفتە سیاسیەکان ئێستا کۆتاییان وەرگرتوە و تەنها گرفتی تەکنیکی ماوە و پێدەچێت لەم ڕۆژانە کۆبونەوەکە بکرێت و کۆبونەوەیەکی یەکلاکەرەوە دەبێت و دوای ڕۆژانی جەژنی قوربان بە ئومێدی ئەوەین هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە".
لەبارەی دانەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان لەلای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو ئەندامە کوردە کە لە فراکسیۆنی پارتی لە پهرلهمانی عێراقە وتی" یەکێک لە گرفتەکان ئەوەیە کە ئیستا چۆن بتوانرێت کۆمپانیاکان ڕازی بکرێن بۆ ئەوەی هەناردەی نەوت دەستپێبکەنەوە وئەوەش دەبێت حکومەتی عێراق ئەو مەلەفە یەکلابکاتەوە".
٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای تورکیاوە راگیرا، بڕیاردراوە سەرەتای هەفتەی داهاتو شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر بانگێشتی وەزارەتی نەوتی عێراق سەردانی بەغدا بکەن.
تێبينيێك بنێرە: