موسه‌ننا ئه‌مین: حكومه‌تی هه‌رێم له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كاندا به توره‌كه پاره‌ی دابه‌شكردووه و پڕیه‌تی له ناوی وه‌همی
(0) /
موسه‌ننا ئه‌مین رایگەیاند، حكومه‌تی هه‌رێم له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كاندا به توره‌كه پاره‌ی دابه‌شكردووه و پڕیه‌تی له ناوی وه‌همی
د.موسه‌نا ئه‌مین، پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە بەغدا لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگەیاند، هه‌ر كه‌سێك ئاماژه به یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات ده‌بێت باسی له هه‌وڵی خۆی نه‌كات به‌ڵكو باسی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی بكات له‌سه‌ر پرسی بودجه كه به داوای نوێنه‌ره‌كانی یه‌كگرتوو كرا، هیوادارم خه‌ڵك به‌رچاوی روون بێت و به‌ویژدان بێت، بۆیه بابه‌ته‌كه دادگای فیدڕاڵی یه‌كلایی كرده‌وه نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بابه‌ته‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكردایه ئه‌وا وه‌كو پێشتر ده‌بوو چاره‌سه‌ر نه‌ده‌كرا و موچه به 50 رۆژ جارێك ده‌درایه خه‌ڵك.
ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی 4 ساڵە كار بۆ یاسای قەرەبووكردنەوەی زیندانە سیاسییەكانی هەڵەبجە دەكەم و لە دادگای فیدڕاڵیش لەپێناو بە پارێزگابوونی هەڵەبجە سكاڵام دژی حكومەتی عێراق تۆماركرد.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: