هۆکاری کەم بونەوەی کەمی کارەبای چەند گەڕەکێکی کەرکوک ئاشکرادەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کەرکوک


Jun 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، کەمبوونەوەی کارەبای چەند گەڕەکێکی کەرکوک پەیوەندی بە گۆڕینی کێبڵەکانی نێوان دبس و کەرکوکەوە هەیە.

ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لەبارەی کێشەی کەمی کارەبای گەڕەکەکانی رەحیم ئاوا و تەپە و شۆراو و گورگەچاڵ و سێکانیان پەیوەندیم بە ئەندازیار لەیس تەڵعەت بەڕێوبەری دابەشکردنی کارەبای لقی کەرکوکەوە کرد و ئاشکرایکرد، لەبەرئەوەی وێستگەیەکی نوێ لەدبس کۆتایی ئەم مانگە دەکەوێتە کار و بەهۆی گۆڕینی کێبڵە سەرەکیەکانی نێوان دبس و کەرکوکەوە ئەم دوو رۆژە پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەمی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

کامەران کەریم