تورکیا لەبارەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بڕیاری دا

(0) / / ترکیه / زایەڵە تورکیا سلێمانی فڕۆکەخانە


Jun 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - حكومەتی توركیا, راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی بۆ فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی, بۆ رۆژی (7) كانونی یەكەمی (2024) درێژكردەوە.
 
رۆژی (3) نیسانی ساڵی (2023), بۆ یەكەمجار توركیا قەدەغەی گەشتی هاتوچۆی ئاسمانی بەسەر فرۆكەخانەی سلێمانیدا سەپاند, بەتۆمەتی زیادبوونی جموجوڵی پارتی كرێكارانی كوردستان لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
 
حكومەتی توركیا رۆژی (23/12/2023) بۆ جاری دووەم, ماوەی قەدەغەكردنی گەشتە ئاسمانیەكانی بۆ فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ (22/6/2024) درێژكردەوە.
 
ئەمرۆش بۆ جاری سێیەم توركیا قەدەغەكردنی گەشتەكان بۆ فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ (7/12/2024) درێژكردەوە.
 
کامەران کەریم