ماوەی قەدەغەكردنی راوی ماسی بۆ پێنج رۆژ درێژكرایەوە
(0) /
زایەڵە - بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ئاژەڵ ماوەی قەدەغەكردنی راوی ماسی بۆ پێنج رۆژ درێژكرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری رایگەیاند، بڕیاردرا ماوەی قەدەغەی راوی ماسی درێژبكرێتەوە بۆ 20ی حوزەیران، تا ئەو رێکەوتە راوكردن قەدەغەیە و لە رێکەوتی 2024/6/21 راوی ماسی ئاسایی دەبێتەوە.
دەربارەی هۆكاری درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەكردنەكەش روونیكردەوە، هەندێک جۆری ماسی کە لە رووبار و کۆگاکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە، لە ئێستادا ماوەی گەرا دانانیان تەواونەبووە و پێویستیان بە پلەی گەرمی بەرز هەیە بۆ گەرا دانان.
ساڵانە قەدەغەی راوی ماسی لە 5ی3ی2024وە تا 15ی6ی2024 لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پەیڕەودەكرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: