ئەمساڵ 11 هەزار و 247 هەزار كۆچبەر گەیشتوونەتە بەریتانیا

(0) / / جهان / زایەڵە کۆچبەر بەریتانیا


Jun 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - رۆژانە رێژەی رۆیشتنی كۆچبەران بۆ  بەریتانیا لە رێگەی كەناڵی ئینگلیز لە زیادبوندایە، وەزارەتی ناوخۆی ئەو ولاتە ئاشكرایكردوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 11 هەزار و 247 هەزار كۆچبەر بە بەلەمی بچووك لە كەناڵی ئینگلیزەوە گەیشتوونەتە بەریتانیا.
 
لە ئێستاشدا بابەتی كۆچبەران لە بەریتانیا بووە بە بانگەشەی هەڵبژاردن، كە بڕیارە 4ی تەمموزی داهاتوو بەرێوەبچێت، كە ریشی سوناك سەرۆكی پارتی پارێزگاران سورە لەسەر ناردنی پەنابەران بۆ رواندا لەدوای هەڵبژاردنەكان.
 
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئاشكرای كردووە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 316 كۆچبەر بە پێنج بەلەمی بچووك، رۆژی هەینی 152 كۆچبەر بە چوار بەلەمی بچووك كەناڵی ئینگلیزیان بڕیوە و گەیشتونەتە بەریتانیا، بەپێی داتاكانی وەزارەتی ناوخۆش لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 11 هەزار و 247 هەزار كۆچبەر بە بەلەمی بچووك لە كەناڵی ئینگلیزەوە گەیشتوونەتە بەریتانیا.
 
کامەران کەریم