وەفدێكی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتیەکان لە بەغدادن
(0) /
زایەڵە - ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت: ئێوارەی شەممە وەفدێكی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە بەغدا.
ئامانج لە سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ بەغدا بەیەکەوە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ زیاتر درێژەدانە بە گفتۆگۆکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و دانانی میکانیزمی چارەسەر بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: