قائیمقامیه‌ت داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ پێداویستییه‌كانی جه‌ژن بكڕن

(0) / / کردستان / زایەڵە جەژن کوردستان


Jun 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ دو تۆن چه‌ره‌سدا ده‌گرن و هۆشداری به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ن كه‌ خواردن و پێداویستی بێ به‌روار نه‌كڕن.
 
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگه‌یاند: له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی نه‌بونی به‌روار و نادیاری سه‌رچاوه‌ی هاوره‌كردنه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها نه‌شیاوی ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ تیایدا عه‌مبار كراوه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕی دو تۆن و (444) كلیۆگرام چه‌ره‌سدا ده‌گرن كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبوه‌ له‌ رۆژانی پێش جه‌ژن له‌ بازاڕه‌كاندا ساغی بكاته‌وه‌.
 
وتیشی: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌وای ئه‌و چه‌ره‌سه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.
 
سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات، به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ پێداویستییه‌كانی جه‌ژن بكڕن و له‌كاتی به‌ هه‌بونی گومان له‌ هه‌ر كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیه‌كی نه‌شیاودا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.
 
بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
 
کامەران کەریم