قایمقامی ماوەت بۆزایەڵە: ڕێکارەکانی کردنەوەی دادگا لە قەزای ماوەت دەستیپێکرد
(0) /
زایەڵە - کامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت بەتایبەت بەزایەڵەی ڕاگەیاند؛ یەکشەممە ٩-٦-٢٠٢٤ بە یاوەری ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری فەرمانگەکان پێشوازیمان کرد لە بەڕێز کاک حاکم ئاوات سەفرەیی، کە بەڕێزیان لە لایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری ڕاسپێردراوە بۆ سەرپەرشتیکردنی ڕێکارەکانی کردنەوەی فەرمانگەی دادگا لە قەزای ماوەت.
وتیشی: شایانی باسە ئێمە لە ١٦-١-٢٠٢٤ بە یاوەری کاک ئەنوەرو کاک ئیبراھیم سەردانی بەڕێز کاک حاکم عەبدولجەبار سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریمان کرد لە ھەولێر و ھەر ئەوکات بە سوپاسی زۆرەوە بەڵێنی پێداین بە کردنەوەی دادگا لە ماوەت و بەڵێنەکەی بەجێھێنا.
هێمای بەوەشکرد: ماوەت قەزایەکی نوێیەو ساڵی ٢٠٠٨ کراوەتە قەزاو ئەوکات نەتوانراوە ئەم فەرمانگەیە دامەزرێت و دواتریش قەیرانی دارایی سەریھەڵداو کردنەوەی ئەم فەرمانگەیە دواکەوت.
شایانی باسە ئەمڕۆ وەک یەکەمین ھەنگاو، شوێنی گونجاومان دیاریکرد بۆ دادگاکە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: