رەشەبا زیان بە چەند تاوەرێکی کارەبا دەگەیەنێت
(0) /
زایەڵە - ٢٠٢٤/٦/٩ڕەشە بایەکی بەهێز لە سنوری سەیدصادق تاوەرێکی لەسەر هێڵی ٣٣ كەی ڤی (عەربەت-سەید سادق) خست بەهۆی ئەوەش فەیزێکی هێڵەکە بچڕاوە لەگەڵ زیان گەیاندن بە ٣ تاوەری دیکەی هێڵەکە، و جۆری تاوەرەكانیش سەسپێنشنن (DAL) ە.
ئەندازیار سامان سابیر بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ئەو کێشەیە نە بۆتە هۆی بڕینی كارەبای ناوچەكە .
راشیگەیاند: سبەینێ تیمەکانی بەشی چاکسازیی هێڵەکانی بەڕێوەبەراییەتیمان دەچنە ناوچەکە بۆ کۆکردنەوەی تەلەکان و لە ئایندەشدا بەرنامەی چارەسەرکردنی کێشەکە دادەنێن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: