ماکرۆن  تووشی شکستێکی سەخت هات

(0) / / جهان / زایەڵە ماکرۆن فەڕەنسا ئەورووپا


Jun 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرکەوتنی باڵی راستڕەوەکان شکستێکی سەخت دەرخواردی ئیمانوێل ماکرۆن دەدات
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپادا و لەبەرامبەر راستڕەوە تووندڕەوەکاندا تووشی شکستێکی سەخت هات.
ئەمەش وای لە سەرۆکی فەرەنسا کرد، داوا بکات بە زوویی هەڵبژاردنێکی نوێ بۆ پەرلەمان ئەنجام بدرێتەوە.
ئەنجامی راپرسییەکان دەڵێن، پاش ئەوەی پارتی کۆبوونەوەی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی مارین لۆپان دووهێندەی دەنگەکانی شایان بە خۆی هێنا.
پارتەکەی ماکرۆن تووشی شکستێکی قورس هات، بۆیە لە گوتارێکیدا رایگەیاند، توندڕەوەکانی باڵی راستڕەو لە هەموو لایەکی ئەوروپاوە دەچنە پێشەوە، لەبەرئەوە ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنانە هیچ بە دڵی ئەو حزبانە نەبوو، کە بە راستی بەرگری و پشتیوانی لە ئەوروپا دەکەن.