بەرزبوونەوەی نرخی نەوت
(0) /
زایەڵە - نرخی نەوت هەرچەندە هەر لە خوار 80 دۆلارەوەیە بەڵام بۆ ئەمڕۆ دووشەممە لەچاو دوێنێدا کەمێک بەرزتر بووتەوە.
به پێی داتاکانی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بە 79 دۆلار و 85 سەنتە، بەوەش 0.23% لەچاو کاتی دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕەکان بەرزتر بووتەوە.
نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا 0.20% بەهاکەى بەرزتر بووەتەوە بە 75 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
وڵاتانی هەناردەکاری نەوت رێککەوتن تا ساڵی 2025 بەرهەمهێنانی نەوت بە کەمی بهێڵنەوە و رێژەکەی زیاد نەکەن، ئەوەش لەپێناو بەرزبوونەوەی بەهاکەی لە بۆرسەی جیهانیدا.
رۆژى پێنجشه‌ممەى رابردوو، عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانیی ئۆپێك+ ده‌توانێت زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان رابگرێت یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت بازاڕه‌كه به‌هێز نییه.
تێبينيێك بنێرە: