ئەمساڵ 12 هەزار تۆن گێلاس لە باخەکانی کرماشان بەرهەم دەهێندرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کرماشان باخ گێڵاس


Jun 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە کرماشان 12 هەزار تۆن گێلاس بەرهەمدەهێندرێت.
رەحمان فایز قوربانی، بەڕێوەبەری باخداری و کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، بڕیارە ئەمساڵ 12 هەزار تۆن گێلاس لە باخەکانی ئەو پارێزگایە بەرهەمبهێندرێت.
ئەو دەڵێت، رووبەری باخەکانی گێلاس لە پارێزگاکەدا 850 هێکتارە، کە زۆربەیان دەکەونە ناوچەکانی سەحنە و هەرسین.
گێلاس لە باخەکان پێگەییوە و لەماوەى مانگێکدا لێدەکرێنەوە.
بەگوتەى پارێزگارى کرماشان، بەشێکی زۆری گێلاس لە بازاڕی تاران و ئەوەی دیکەش لە بازاڕی ناوخۆیی پارێزگای کرماشان ساغ دەکرێنەوە.