لێدوانى وەزیری نهوت لهبارهى هەناردەکردنەوەی نهوتى ههرێم
(0) /
زایەڵە ـ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگهیاند، ئێمە دانوستان لەگەڵ تورکیا ئەنجام دەدەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی جەیهانەوە، پێشکەوتن لە دانوستانەکانی نێوان ناوەند و هەرێم سەبارەت بە بۆری نەوتی عێراق-تورکیا هەیە.
دەشڵێت، پڕۆژەی بۆری عەقەبە لە ساڵی 1983ەوە لەسەر مێز بوە"، جەختیشی لەوەکردەوە کە "ئێمە بەرەو کاراکردنی بۆری بەسرە حەدیسە ڕۆیشتین، تا دەگاتە بۆری عێراق-تورکیا، پلانیشمان هەیە ژمارەیەک پاڵاوگەی نەوت لە ناسریە و سەماوە و ژمارەیەک ناوچهی دیكه دروست بکەین.
عەبدولغەنی ههروهها دهڵێت، عێراق ڕۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، ڕۆژانە سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، هەندێکجاریش سێ ملیۆن و 450 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد ،عێراق لە داهاتودا پێویستی بە هاوردەکردنی غاز نابێت، یەدەگی غازی عێراق بە 140 تریلیۆن پێی سێجا مەزەندە دەکرێت، کێڵگەی ئۆکاز 60 ملیۆن پێی سێجا غاز بەرهەمدەهێنێت.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: