قوباد تاڵەبانی پشتگیری بۆ چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکانی زانکۆی راپەڕین دەربڕی
(0) /
زایەڵە ـ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، لە رۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی راپەڕین، بە ئامادەبوونی ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دکتۆرە پەیمان رەمەزان ئەحمەد، سەرۆکی زانکۆی راپەڕین، لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە (١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤) بەڕێوەچوو، سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین باسیان لە کەموکوڕییەکانی زانکۆکە کرد و رۆئیای خۆیان بۆ بەرەوپێشبردنی خوێندنی باڵا لە دەڤەری راپەڕین خستەڕوو.
دواتر جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بە گرنگیی زانکۆ لە داڕشتنی پلان و سیاسەت لە کەرتە جیاوازەکاندا، جەختی کردەوە کە دەبێت زانکۆی راپەڕین رۆڵی بنەڕەتی ببینێت لە گەشەپێدانی ناوچەکە لە بوارە جیاوازەکاندا. هەر لەم چوارچێوەیەشدا پشتگیری تەواوی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکانی زانکۆ دەربڕی.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی باسی لەوە کرد کە دەبێت زانکۆکان خۆیان لەگەڵ بازاڕدا بگونجێنن و زانیاری و داتای ورد کۆبکەنەوە لەسەر پێویستییەکانی بازاڕی کار، بۆ ئەوەی هێزی کاری شارەزا بۆ بازاڕی کار پەروەردە بکەن.
لە تەوەرێکی دیکەدا جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بەوەی دەڤەری راپەڕین ناوچەیەکی شیاو و بەپیتە بۆ کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و پیشەسازی خۆراک، جەختی کردەوە کە پێویستە زانکۆی راپەڕین پلانی تۆکمە دابنێت بۆپەروەردەکردنی هێزی کاری شارەزا بۆگەشەپێدانی ئەو کەرتانە لە ناوچەکەدا و هاوکاتیش بە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەو بوارانە و بوارەکانی دیکەشدا یارمەتیدەری حکومەت و کەرتی تایبەت بێت.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: