بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی ئەدهەم بارزانی کرد
(0) /
زایەڵە ـ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی و لە ماڵەكەی خۆی سەردانی شێخ ئەدهەم بارزانی كرد.
لەدیدارەكەدا دۆخی هەرێمی كوردستان و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێكران ودووپات لە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كرایەوە بە ئاڕاستەی بەدیهێنانی گۆڕانكاری لە پڕۆسەی حوكمڕانی و زیاتر خزمەتكردنی هاونیشتمانییان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دوایین پێشهات و هەنگاوەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد رایگەیاند، پێویستە هەموو ئەو هێز و لایەنانەی پەرۆشی سەرخستنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان و هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروستن، دژی دواخستنی هەڵبژاردن و دروستكردنی بەربەست لەبەردەم ئەو پڕۆسە گرنگ و دیموكراسییەدا بوەستنەوە.
لەدرێژەی دیدارەكەدا گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا و یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان بەئامانجی كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان و پاراستنی مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد لەچوارچێوەی حكومەتی فیدراڵ جەختیلێكرایەوە.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: