لە سنووری عەربەت ئاگر كەوتەوە
(0) /
زایەڵە - وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگر لە سنووری عەربەت كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی دەست بەجێ بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە.
ئارام عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بەزایەڵەی راگەیاند، ئاگر لە سنووری عەربەت كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی دەست بەجێ بۆكۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بەشێك لە جووتیاران لەو سنوورە دوای دروێنەكردنی گەنمەكەیان پاشماوەكەیان سووتاندووە.
وتیشی، لە ئێستادا تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: