ژمارەی کوژراوانی شەڕەتەقەکەی هەولێر گەیشتە چوار کەس

(0) / / کردستان / زایەڵە شەڕەتەقە کوردستان هەولێر


Jun 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بریندارێکی دیکەی شەڕەتەقەکەی دوێنێی هەولێر گیانی لەدەستدا و بەوەش ژمارەی کوژراوەکان گەیشتە چوار کەس.
 
دوێنێ ئێوارە لە گەڕەکی هەولێری نوێ شەڕەتەقە لە نێوان چەند کەسێکدا ڕوویدا و بە هۆیەوە دوو کەس کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.
 
تا درەنگانی دوێنێ شەو دووانی دیکە لە بریندارەکان بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستدا و بەوەش ژمارەی کوژراوەکان گەیشتە چوار کەس.
 
بە پێی زانیارییەکان، هۆکاری شەڕەکە بۆ خاوەندارێتی پارچەیەک زەوی دەگەڕێتەوە لە گەڕەکەی هەولیری نوێ.