واده‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە پەرلەمان هەڵبژاردن کوردستان


Jun 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ رۆژی رابردوو ١٠ی حوزەیران ئەو وادەیە بوو کە بۆ پێنجەم جار لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرابوو بەڵام ئەنجام نەدرایەوە.

بەپێی زانیارییەکانی زایەڵە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو وادەیەکی نوێ بۆ ئەمجامدانی هەڵبژاردن لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمەوە دیاریی دەکرێت.

بە دیاریکردنی وادەی نوێ دەبێتە شەشەمین جار کە سەرۆکی هەرێم بۆ خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان وادە دیاری دەکات.

دواخستنی ئەمجارەی هەڵبژاردن بەهۆی فشارەکانی پارتی دیموکراتەوە بوو کە بەهۆی لابردنی کورسی کۆتاکانەوە بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی دا.

هاوکات لە دوورۆژی رابردوودا جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند پارتی دیموکرات بە فەرمی لە بەشداریکردنی لە هەڵبژاردن ئاگاداری کردوونەتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردن لە مانگی نۆی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

کامەران کەریم